به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بە گێڕانەوە لە " ئەلنەشرە "، " ڕەجەب ئاکداغ " وەزیری تەندروستی تورکیا وتی: وەزارەتی تەندروستی ۵۵٨۱ فەرمانبەری بۆ ماوەیەکی کاتی دەرکردووە کە لە نێوانیاندا ۱۱۵ بەرپرس و ۱۵۰۴ پزیشک هەن.
ناوبراو زیادی کرد: ئەمە بەدوای لێکۆڵینەوەکانی پێوەندیدار بە " فەتحوڵڵا گولەن " و دەستێوەردانی لە کودەتاکەی ئەم دواییەی تورکیایە.
ئاکداغ ڕایگەیاند: دەرکردنی ئەم کەسانە لە درێژەی بڕیاری گشتیی ئاسایش و لە درێژەی شەڕ لەگەڵ تێرۆریزم و خەیانەتە.
وەزارەتخانەکە بە شێوەی جیدی هەنگاوی بۆ ناسینی فەرمانبەرە پێوەندیدارەکان بە ڕێکخراوی " فەتحوڵڵا گولەن " ەوە هەڵێناوە.
ناوبراو لە تەوای ئەو فەرمانبەرانەی وەزارەتی تەندروستی کە لە یەکەم چرکەکانی کودەتاکە بۆ شکست پێهێنانی وەخۆ کەوتن دەسخۆشی کرد....
کۆتایی کورتە نامە/310